كۆمەڵ وەڵامێكی توندی نەوەی نوێ‌ دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامێكی توندی نەوەی نوێ دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، چەند جارێكە لە لایەن حیزبی نەوەی نوێ و میدیا فەرمی و سێبەرەكانییەوە، بەبێ بەڵگە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان تۆمەتبار دەكرێت كە گوایە لەگەڵ لایەنەكان ڕێككەوتووین كە (نەوەی نوێ) لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان نوێنەری نەبێت.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە: ئێمە سەرلەبەری ئەمجۆرە هەواڵە بێبنەمایانە ڕەتدەكەینەوەو بە چەواشەكاری و بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردنی دەزانین و بە هیچ شێوەیەك هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان ئێمەو حزبەكاندا نەكراوە لەسەر بێبەشكردنی هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی.

ئاماژە بەوەشدەكات، ئەم پێكهاتەیەی كۆمسیۆن لەسەر بنەمای هەڵبژاردنەكانی 2013 و 2014 بووەو حیزبی نەوەی نوێ لەوكاتەدا بوونی نەبوە.

مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها پێمان سەیرە نەوەی نوێ كە خۆی بە لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن دەزانێت بە هەموو توانای خۆی خەریكی دژایەتی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنە لە كاتێكدا كوردستان پێویستی بە یەكخستنی توانای هێزوو لایەن و كەسایەتییەكانی دەرەوەی دەسەڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ستەمكاریی و كۆتاییهێنان بەم دۆخە خراپەی لە كوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا