یەکەم کاروانی کۆچبەران دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی پێنج شەممە یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سنوری بیلارویسا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

وەزیری گەیاندنی عێراق لە لیدوانێکدا ئەوەی ڕاگەیاند، “ڕۆژی پێنج شەممە  17ی تشرینی دووەم یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سنوری بیلاروسیا دەگەنەوە خاکی عێراق”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تا ئێستا نزیکەی 300 کۆچبەر ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ گەڕانەوەیان و سەرجەمی تێچووی هاتنەوەکەیان حکومەتی عێراقی گرتوویەتیە ئەستۆ”.

ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە سنوورەکانی پۆڵەندا و بیلاروسیا ماونەتەوە و هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراقیشیان تێدایە، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند دەتوانن هاوکاری کۆچبەران بکەن و بیانگەڕێننەوە خاکی عێراق، ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە ناوی خۆیان تۆمار کردوو و بڕیار وایە سبەی پێنج شەمە بگەنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا