نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی ئەمڕۆ بە 71 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بە هەمان شێوە نرخەكەی نزیكەی دۆلارێك بەرزبوەتەوە.

گۆڕانكاری لە نرخی نەوت لە كاتێكدایە، هەریەك لە عێراق و عومان و روسیا و سعودییە و جەزائیر و ئیمارات و كوێت رایانگەیاند، بەشێوەیەكی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان كەمكردەوە.

هاوكات، وەزیرانی ڕێخكراوی ئۆپیك پڵەس كۆبونەوە و پشكی هەر وڵاتێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی داهاتودا دیاریكرا و پشكی عێراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێكدا و دواتر بە ڕەزامەندی عێراق و ڕێكخراوەكە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت كەمبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا