وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە22ی کانونی دووەم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، ئامانجی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بریتییە لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کشتوکاڵ و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد،” ئامانجی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بریتییە لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کشتوکاڵ و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی نوێنەری کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق و جوتیارانی کۆمەڵەی زوبێر لە بەسرە و جوتیارانی پێنجوێن کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان، لەپێناو پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی ناوچەی بەسرە و ناوەڕاست و خوارووی عێراقە، بۆئەوەی بازاڕی عێراق و هەرێم بکرێت بە یەک بازاڕ و ڕەچاوی سوودی گشتی جوتیاران بکرێت.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کاردەکەن، بۆئەوەی بازاڕی هەرێم و عێراق یەکبخەن و پاڵپشتی لە بازاڕی ناخۆ بکەن لەچوارچێوەی ڕۆژنامەی کشتوکاڵیدا، کە هەنگاوێکی زۆر ستراتیژی و نیشتیمانییە لەپێناو پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی دەرگای بازاڕەکانی عێراق و هەرێم یەک دەرگا بێت  و هاوڵاتیان پشت بە بەرهەمی ناخۆ ببەستن، بەمەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کشتوکاڵ لە هەرێم و عێراق.

جەختیکردەوە، لەئێستادا وەرزی بەرهەمێنانی تەماتەی جوتیارانی خۆمان نییە، بەڵام ئەو بریارە بەمەبەستی کردنەوەی دەرگای بازاڕە بەڕووی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەتایبەتی بەسرە تا بەرهەمەکانیان لە هەرێمی کوردستان ساغبکەنەوە.

لەبارەی گرانبوونی نرخی تەماتەوە وتی، “باوەڕناکەم نرخەکەی بەرزبێتەوە، چونکە بەرهەمێکی تەماتەی زۆریان هەیە و ئەم کاردانەوەیە هەمان شێوەی کاردانەوەی ساڵی ڕابردووی جوتیارانی پێنجوێنە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، کە داوامان لە جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، وەزارەتی کشتاکوڵی عێراق و حکومەتی عێراق کرد پاڵپشتیمان بکەن و بڕیاردرا جوتیارانی پێنجوێن بەرهەمەکانیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغکردەوە، بۆیە ئەم پێکەوە کارکردن و پاڵپشتیکردنە کارێکی زۆرباشە و دواجار هەموو ئاراستەکان بۆ سوود گەیاندن و بەرژەوەندی گشتی جوتیارانی عێراق و هەرێمە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا