گەشتەكانی هەرێم و ئێران دەست پێ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەم نزیكانەو دوای تەواوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا لە مەرزی پەروێزخان هاتوچۆی هاوڵاتیان دەست پێدەكاتەوە.

هەڤاڵ ئیبراهیم لێپرسراوی راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەپێی ئەو رێكارانەی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گیراونەتەبەر، كۆمپانیایەك لە مەرزەكە دادەنرێت بۆ پشكنینی ئەو هاوڵاتیانەی هاتوچۆ دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بریار وایە بۆ هەر كەسێك كە سەردانی ئێران بكات بڕی ٦٠ شەست هەزار دیناری عێراقی لێوەربگیرێت ئەوەش لەبەرامبەر پشكنینی كۆرۆنا، “بەڵام ئێمە وەك ئیدارەی گەرمیان ئەو بڕە پارە بە زۆر دەزانین بۆیە هەوڵەدەدەین كەمترین پارە لە هەوڵاتیان وەربگیرێت”.

پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتوچۆی هاوڵاتیان لەنێوان مەرزەكانی هەرێم و ئێران راگیرا، ئەمڕۆش جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە، بریاردرا كارئاسانی تەواو بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە بكرێت كە لەو مەرزەوە هاتوچۆ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا