كاروانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەماوە كرایە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لەنزیك شاری سەماوەی باشووری عێراق كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كرایە ئامانج.

بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لەباشووری عێراق شتێكی نوێیە، ئەویش بەهۆی پەرەسەندنی گرژی نێوان سوپای ئەمریكا و گروپە چەكدارە شیعییەكانی نزیك لە عێراق.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە: كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەنزیك شاری سەماوە لەرێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە كراوەتە ئامانج.

بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو كاروانەی هاوپەیمانان پشتیوانی لۆجیستی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان گواستووەتەوە، بەڵام سەرچاوەكە ئاماژەی بە هیچ زیانێكی گیانی نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا