ئامێری كشتوكاڵی بە قیستی درێژخایەن دەدرێت بە جووتیاران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت، ئامێر و كەلوپەلی كشتوكاڵی بە قیستی درێژخایەن بۆ جوتیاران دابین دەكات و لەوبارەیەوەش چەند بڕیارێكی دەركرد.

یەكەم: ئەو كۆمپانیایەی كە لە پارێزگای سلێمانی ئامێر و كەلوپەلەكان دابین دەكات، لقی لەو سنوورە نییە و كۆمپانیاكە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵیی سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەرین هەماهەنگی دەكات و زنجیرەیەك سیمینار دەكات و زانیاریی بەكارهێنانی ئامێر و كەلوپەلەكان بە جوتیاران دەدات.

دووەم: بە هیچ جۆرێك سوو ناچێتە سەر بڕی ئەو قیستەی كە جوتیارەكان بە بانكی دەدەن، لەبەر ئەوەی بانكێكی ئیسلامییە و رێككەوتن كراوە كە سوو نەخرێتە سەر كڕینی ئامێرەكان.

سێیەم: ئەم جوتیارانەی كە ناوی خۆیان لە فەرمانگەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ تۆمار كردووە، دەتوانن لەدوای ئەنجامدانی ئەو سیمینارانە بە بەرچاوڕوونی زیاترەوە نوسراو وەربگرن لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵیی پارێزگاكان و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان لە دیوانی وەزارەت بكرێت، تاوەكو كارەكانیان بۆ تەواو بكرێت لەگەڵ كۆمپانیاكە.

چوارەم: ئەو ئامێرەی كە بڕیارە بۆ جوتیاران دابین بكرێت لە وڵاتی ئیتالیاوە هێنراوە و بۆ هەر سێ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵیی سلێمانی، گەرمیان و راپەرین نموونەیەكی ئامادە دەكرێت و نیشانی جوتیاران دەدرێت بۆ ئەوەی ئاشنایەتیی زیاتریان لەبارەی ئامێرەكانەوە هەبێت.

دابینكردنی ئامێر و كەلوپەلی مۆدێرنی كشتوكاڵی، ئاودێریی و ئاژەڵداریی، هەنگاوێكی گرنگیی وەزارەتی كشتوكاڵە و بە هەماهەنگیی كەرتی تایبەت، بەشێوازی قیستی درێژخایەن وەك سەرچاوەیەكی هاندان و بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی سێكتەری كشتوكاڵ، بە جوتیاران دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا