پەرلەمانی لوبنان جارێكی دیكە شكستی هێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، پەرلەمانی لوبنان جارێكی دیكە شكستی هێنا لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئەو وڵاتەوە.

نەبیە بری، سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، بەهۆی نەبونی رێككەوتنی سیاسی و ئامادەنەبونی رێژەی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پێویستە، ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێكی دیكە پەرلەمان لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی وڵاتدا شكستیهێنا.

وتیشی: پێنجشەممەی داهاتو جارێكی دیكە كۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەدەچێت، بۆیە داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، تا ئەو كاتە رێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار بكەن.

لوبنان لە ساڵی 2019 ەوە روبەڕووی داڕمانی ئابوری بووەتەوە و دراوی لوبنانیش 95% ی بەهاكەی لە دەستداوە، هاوكات پرۆسەی سیاسیش پەكیكەوتووە، سەخترین قەیرانی داراییش ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە بەجۆرێك زیاتر لە 70% ی خەڵكەكەی لە خوار هێڵی هەژارییەوە دەژین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا