حكومەتی ئەڵمانیا لە بارەی درێژكردنەوەی ئەركی هێزەكانی لە عێراق بڕیار دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی ئەڵمانیا ئەركی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ساڵێكی تر درێژكردەوە، رۆژی 21 ی ئەم مانگەش پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارەكەی حكومەت دەخاتە دەنگدانەوە.

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەركی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدا كاردەكەن تاوەكو تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 درێژبكاتەوە، بڕیاریشە رۆژی 21 ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارەكەی حكومەت بخاتە دەنگدانەوە و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە پەسەند دەكرێت.

ئەڵمانیا 500 راوێژكاری سەربازی لە هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە كە ئەركیان مەشق و پێشكەشكردنی زانیاری هەواڵگری و سەربازییە لەپێناو بەرزكردنەوەی توانای سەربازی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.

ئەڵمانیا لە ساڵی 2014 هاوكارێكی سەرەكی هێزەكانی پێشمەرگەیە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و جگە لە مەشق و راهێنان چەندین جۆر چەكی پێشكەش بە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا