هێڤیدار ئەحمەد: حكومەت دەتوانێت بەرمیلێك نەوت بە 50 هەزار دینار دابەش بكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەو پارەیەی حكومەت بۆ نەوتی سپی دابینی كردووە دەتوانێت نەوت بۆ 360 هەزار ماڵ بكڕێت و بە 50 هەزار دیناریش نەوت بدات بە هاوڵاتیان.

هێڤیدار ئەحمەد وتی، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت وتویەتی كە نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ هاوڵاتیان بە 100 هەزار دینارە، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئەگەر 50 هەزاریش بێت بەو 70 ملیار دینارەی حكومەت بۆ نەوتی هاوڵاتیان دابینی كردووە لەبری 320 هەزار بەرمیل 360 هەزاریش دەكڕێت.

باسی لەوەشكرد، چونكە بەو پارەیە نەوت دەكڕێت و 50 هەزار دیناریش بۆ هەر بەرمیلێك داهات هەیە، بەو پارەیەش دەتوانێت 40 هەزار بەرمیل نەوتی تر بكڕێت، بەوەش هەم حكومەت و هەم هاوڵاتیانی هەرێمیش قازانج دەكەن.

دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەناوچە شاخاوییەكان دەستی پێكرد، بەڵام بەهۆی گرانی نرخەكەیەوە كە بۆ هەر بەرمیلێك 100 هەزار دینارە، وەرگرتنی رەتكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا