میسر هەڕەشەدەکات..ئەمریکا هۆشداری دەدات.. ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات..دۆخی رەفەح بەرەوکوێ؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئامادەکارییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە و تەنیشت سنووری میسر، ترسی بەربڵاوی میسری لە “دەرئەنجامە ترسناکەکان”ی کردەوەیەکی لەو شێوەیە لە ناوەڕاستی کەڵەکەبوونی فەلەستینییەئاوارەبووەکاندا دروستکردووە، کە ژمارەیان نزیکەی یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار کەسە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەیەکی باڵای میسری ڕایگەیاند کە قاهیرە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ڕەفەحی فەلەستین دەکات و جەختی لەسەر “ئامادەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو سیناریۆکان” کردووەتەوە.

شرۆڤەکاران و شارەزایانی سەربازی باس لەوە دەکەن، ترسی سەرەکی میسر ئەوەیە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە تەلئەبیب پیلانی بۆ داناوە، پاڵ بە سەدان هەزار فەلەستینی ئاوارە بنێت بەرەو خاکی میسر لە سینا و بەزاندنی سنوورەکان.

میسر سنوورەکانی لەگەڵ غەززە زۆر بەهێز کردووە، ناوچەیەکی پارێزراوی بە درێژایی 5 کیلۆمەتر و دیواری کۆنکرێتی لە دروستکردووە.

شرۆڤەکاران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە میسر بەردەوامە لە جوڵەکانی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت، هەروەها دوور بکەوێتەوە لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان قاهیرە و تەلئەبیب، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی کە لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.

میسر سنوورەکانی لەگەڵ غەززە زۆر بەهێز کردووە، ناوچەیەکی پارێزراوی بە درێژایی 5 کیلۆمەتر و دیواری کۆنکرێتی لە دروستکردووە.

چی ڕوودەدات؟

نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانی دیکە، هەروەها زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوەکان، لەوانە ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، ئیمارات، سعودیە و میسر، نیگەرانی خۆیان لە هێرشی زەمینی بۆ سەر ڕەفەح و کاریگەرییەکانی لەسەر دانیشتوانی مەدەنی نیشانداوە.

میسر داوای پێویستی یەکخستنی هەموو هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی کرد بۆ ڕێگریکردن لە بەئامانجکردنی شاری ڕەفەحی فەلەستینی، کە ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار فەلەستینی لەوێ ئاوارە بوون، چونکە دوا ناوچەی سەلامەتە لە کەرتی غەززە.

شەوی یەکشەممە، 11-02-2024، کۆشکی سپیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێک بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیانکرد و جەختیان لەسەر ئاسایش بۆ ئیسرائیل، رزگارکردنی بارمتەکان و زیادکردنی هاوکاریی مرۆیی کردەوە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆن و هێرشەکان لە غەززە، بەرەو مەرگەساتێکی مرۆییمان دەبات

هەروەک کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە نەتەنیاهۆی راگەیاندووە کە نابێت ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە رەفەح بەبێ پلانێکی متمانەپێکراو جێبەجێ بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی و پاڵپشیتی بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە ئەوێیان وەکو پەناگە بەکارهێناوە.

جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆن و هێرشەکان لە غەززە، بەرەو مەرگەساتێکی مرۆییمان دەبات کە نەتوانرێت باسی لێوەبکرێت.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری بەرپرسانی میسر و دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە میسر پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل هەڵپەسێرێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لەسەر سنووری میسر ئەنجام بدات.

پێناچێت تەلئەبیب گوێ بە هۆشدارییەکانی میسر بدات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە کاربەدەستانی میسر ئیسرائیلیان لە ئەگەری ڕاگرتنی ئەرکەکانی قاهیرە بە پێی پەیمانی ئاشتی کامپ- دەیڤد لە نێوان هەردوولادا ئاگادار کردەوە لە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح.

پێناچێت تەلئەبیب گوێ بە هۆشدارییەکانی میسر بدات، وەک چۆن رۆژی یەکشەممەی رابردوو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پیلانی داگیرکردنی شاری ڕەفەحی ڕاگەیاند و پیلانێکیشی ئاشکرا کرد بۆ ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی کە بە یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

ناتانیاهۆ وتی ئەوانەی بە ئیسرائیل دەڵێن نابێت هێرش بکەیتە سەر ڕەفەح وەک ئەوە وایە بڵێن کە پێویستە لە شەڕەکە بدۆڕێیت.

پەیمانی ئاشتی لە نێوان ئەنوەر سادات، سەرۆکی پێشووی میسر و مێناحم بیگین، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، لە ساڵی 1979 لە واشنتۆن واژۆ کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا