ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی ڕابردوو بە سەردانێکی فەرمی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا.

لەگەڵ گەیشتنیدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز کۆنگرەیەکی هاوبەشی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سازکرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، دڵنیایە لەوەی گەلی عێراق دەتوانێت ئاڵنگاری و کێشە و گرفتەکان تێبپەڕێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەم جار نییە سەردانی عێراق دەکات و پێشتر چەندین جار هاتووەتە وڵاتەکە.

جەختی لەوەش کردەوە، هیواخوازە کاتی پێویستی هەبێت تا سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

جێی ئاماژەیە بڕیارە سبەی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا