روسیا لەگەڵ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روسیا دەڵێت، بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییە و پەیوەندییە سەربازییەکانیشیان لەگەڵ تاران ناکەوێتە ژێر کاریگەری فشارەکانەوە.

سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، تائێستاش ئەمریکا و ئێران ناوبەناو گفتوگۆ و دانوستانیان لەبارەی کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ھەیە بەتایبەتیش بە نێوەندگیری وڵاتانی کەنداو، روسیاش پشتیوانی لە ھەموو ئەو ھەوڵانە دەکات کە ئامانجیان زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکەیە، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت دەبێت، نەک تەنھا بۆ ئەمریکا و ئێران، بەڵکو کاریگەرییەکەی نێودەوڵەتی دەبێت.

وتیشی، روسیا لە ھەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ ئێراندا ھەیە بەتایبەتیش لە بواری سەربازیدا، ئەو پەیوەندییەش ناکەوێتە ژێر کاریگەری فشارە دەرەکییەکان و بەردەوامیش دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە فڕۆکەی بیفڕۆکەوان بە روسیا نەفرۆشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا