بەهۆی تەزووی کارەباوە خوێندکارێکی زانکۆ گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، خوێندکارێکی زانکۆ لە کەرکوک، بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسان، خوێندکارێکی زانکۆ بەناوی زاهیر عوسمان، کە خوێندکاری بەشی سڕکردن بوو بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە لە بەشەناوخۆییەکەی گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو خوێندکارە خەڵکی دیالەیە و لە زانکۆیەکی شاری کەرکوک بووە، ویستویەتی بە پارچە ئاسنێکی درێژ مەنهۆڵ پاکبکاتەوە، بەڵام پارچە ئاسنەکە بەر کێبڵی ڕاگری کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە تەزووی کارەبا لە خوێندکارەکەی داوە گیانیلەدەستدا.

لەئێستادا، تەرمی خوێندکارەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی کەرکوک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا