حکومەتی عێراق لە پرسی نەوت تۆمەتێکی نوێ ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە بەستنی گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و بەڵێندەرەکان پێشێلکاری دەستووری کردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراق، “لەو گرێبەستە نەوتییانەی هەرێم واژۆی کردووە، پشکێک لەو نەوتەی دەردەهێنرێت دراوەتە بەڵێندەران و بەئازادی مامەڵەی پێوە دەکەن، هەم لەڕووی بڕی بەرهەمهێنان هەم لەڕووی فرۆشتنی لەو شوێن و کاتەی بەڵێندەر دیاری دەکات، کە ئەمەش پێشێلی یاسای 111ی دەستووری عێراقە”.

بەگوێرەی یاسای 111ی دەستوور، نەوت و غاز موڵکی گەلی عێراقە، بەڵام هەرێمی کوردستان کۆمپانیا بیانییەکانی سەرپشک کردووە دەسەڵاتی تەواوەتی بگرن بەسەر کردە پترۆڵییەکاندا لەڕێی ئەو ماددانەی لە گرێبەستە هاوبەشەکاندا لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت هەرێم واژۆی کردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوت، یەکێک لەو ماددانەی لە گرێبەستەکاندا هاتووە، “حکومەت و هەر کیانێکی بەڵێندەر ماف و پابەندیی هەیە بۆ فرۆشتن یان مامەڵەکردن بەو پشکەی بۆی دیاریکراوە، ئەمەش بەواتای حکومەتی هەرێم مافی داوەتە بەڵێندەران پشکی خۆیان لە نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم بفرۆشن”.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “ئەمەش بە واتای ئەوە دێت بنەمای دەستگرتن بەسەر بەرهەمهێنان لە دەستی کۆمپانیا بیانییەکاندایە و ئەمەش دژی شێوازی کارکردنی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵیی عێراقە، لە عێراق سەرجەم ئەو نەوتەی بەرهەمدێت لەڕێی گرێبەستەکانی ڕێگەپێدانەوە دەفرۆشرێت و ئەمەش لەڕێی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی “سۆمۆ” جێبەجێ دەکرێت بە نرخێک کە زۆرترین داهات بۆ عێراقییەکان بەدیبهێنێت”.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرێم پابەند نەبووە بەو پشکەی بەپێی ڕێککەوتنەکانی ئۆپیك بۆ عێراق دیاریکراوە، ئەمەش بەشێوازێکی نەرێنی ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر ئەو پشکەی بەرهەمهێنانی نەوت کە بۆ کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دیاریکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی دارایی حکومەتی فیدڕاڵیی هەبووە، سەرەڕای بەرگەگرتنی ئەو بارگرانییەی بۆ دابینکردنی مووچەی ڕۆڵەکانی هەرێم دروستیکردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا