لە زنجیرەچیای مەخمور پێگەیەکی هەستیاری داعش بۆردومانکرا

پۆڵەتیک پرێس:       

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەی ئێف 16 لە بەرامبەر گوندی گەڕەسۆر چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشی بۆردومان کرد.

لەوبارەیەوە غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی خۆبه‌ش له‌چیای قه‌ره‌چوخ بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، “فرۆكه‌ی ئێف 16 مۆڵگه‌كانی داعش له‌به‌رامبه‌ر گوندی گه‌ڕه‌سۆر بۆردومان ده‌كه‌ن”.

هاوکات، سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە زیانەکانی چەکدارانی داعش نەکردووە لە ئەنجامی بۆردومانەکە.

پێشتریش شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، “چەند حەشارگە و پێگەی گرنگی چەکدارانی داعش لەڕێی فڕۆکەی ئێف 16ی سوپای عێراق کرانە ئامانج”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا