سودانی: کێشەکانی هەرێم و ناوەند بەرەو چارەسەر ھەنگاو دەنێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کێشەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان زیاتر ھونەریین، نەک سیاسی و سەرجەم کێشەکانیش بەرەو چارەسەر ھەنگاو دەنێن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارەدارکردنی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوامە و کێشەکانیش لەگەڵ ھەرێم ئەوەندەی ھونەرین ھێندەی ئەوە سیاسی نین و سەرجەم کێشەکانیش لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەر ھەنگاو دەنێن.

وتیشی، بەراورد بە ساڵانی رابردوو لەئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد زۆر باشە و متمانەیەک لە نێوانیاندا دروستبووە کە پێشتر نەبووە.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان قبوڵنەکراوە و پێشێلکردنی سەروەری عێراقە، ھەموو ھەڵسوکەوتێکی تاکلایەنەش رەتدەکەنەوە ئەگەر ئێران یان ھەر لایەنێکی تر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا