سامانە سروشتییەکانی سلێمانی: لەشەویشدا بێت بەنزین دابەشدەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرايەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “رەنگە رۆژانە دابەشکردنی بەنزین دوابکەوێت بەڵام دابەشدەکرێت ئەگەر لەشەویشدا بێت”.

بەڕێوەبەرايەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکرد، “ئەمرۆ هەینی بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی 800 دینار لە ناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار لەو وێستگانەی کە دیاری کراوە بەردەست دەبێت و رۆژانەش بەردەوام دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هۆکاری دواکەوتنی بەنزين، درەنگ بارکردن و درەنگ گەیشتنی بە وێستگەکانە کە بەدەرە لەدەسەڵاتی ئێمە و ئەوکۆمپانیایەی کە بەم کارە هەڵدەسێت بەهۆی میکانزمی داگرتن و بارکرنەوە بەوهیوایەی بتوانین چارەسەرەی ئەم گرفتەش بکەین لەزوترین کاتدا”.

جەختی لەوەشکردەوە، “دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان کە هەرپۆستێک لەم پەیجەوە بکرێت ئێمە بەرپرسین لە راستی و دروستی ناوەڕۆکەکەی رەنگە رۆژانە دابەشکردن دوابکەوێت بەڵام دابەشدەکرێت ئەگەر لەشەویشدا بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا