وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات.

بڕیارە، ڕۆژی 10ی ئایاری بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،” کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، بانگەشە لەکاتی خۆیدا کە مانگێک پێش ڕۆژی دەنگدانە لە 10ی ئایاردا دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی لەڕۆژی 10ی حوزەیرانی2024، ئامادەکارییەکان بەردەوامە و زیاتر لە 800 کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشدارن، ناوەکان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەربکرێت.

ڕوونیکردەوە، لەهەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە چوار بازنە هەیە و وتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناکەوێت قۆناغێکی باشمان بڕیوە و بودجەی پێویستیشمان تەرخانکردووە بۆئەوەی لەکاتی خۆیدا بەشێوەیەکی یاسایی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.

لەبارەی تەرخانکردنی بودجەوە جەختیکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە، کۆمسیۆنیش 69 ملیۆن دیناری وەرگرتووە و بەمەبەستی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی گونجاو میکانیزمی تەواو گیراوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا