پەرلەمانتارێكی یەكێتی وەڵامی ئاری هەرسین دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتاری یەكێتی عەباس فەتاح، لە رێی نوسینێكەوە وەڵامی ئاری هەرسین دەداتەوە و دەڵیت، ئێستا دەمەوێت بزانم ئێوە قۆنتەرات چین یان حیزبن و دەتانەوێت لە ڕێگەی دام و دەزگا فەرمیەكانی هەرێمەوە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن.

عەباس فەتاح دەشڵێت، كاتی خۆشی زۆرێك لە شاخە سەخت و بەرزەكانی كوردستان كە شۆرشگێڕانی تیابوو حكومەتی عێراق بە قۆنتەرات و بەخشینی گوژمەیەكی جیا لە كرێی خۆیان ئەیدا بە چەكدارەكانی خۆی بۆ گرتنیان، بەلام ئەو كارە بۆ حكومەتێكی دژی كوردو بەكار هێنانی چەكداری هەڵگەراوە لە شۆڕشەكانی كورد كارێكی ئاساییە.

بەڵام تۆ پێت ئاساییە شارێكی هەرێم كەمتەرخەمی لە خزمەت گوزاریەكانی بكرێت لەلایەن حكومەتی هەرێم وە چونكە قۆنتەراتەكەی نەدراوە بەوان.

ئەم قسانەی عەباس فەتاح لە كاتێكدایە، ئاری هەرسین كادی دیاری پارتی وتی، با سلێمانی بە قۆنتەرات بدەنە ئێمە بە شەش ساڵ وەك هەولێری لێ دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا