تا 48 كاتژمێری داهاتوو حكومەتی عێراق و هەرێم بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدەن

پۆڵەتیك پرێس:
دوای مانەوەیان بۆ نزیكەی هەفتەیەك لە بەغدا، شاندی دانوستانكرای هەرێم بەبێ هیچ ئەنجامێك گەڕانەوە هەرێم، بە وتەی پەرلەمانتارانی عێراقیش تا 48 كاتژمێری داهاتوو حكومەتی عێراق و هەرێم بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدەن.

ئێوارەی 14ی شوبات جارێكی دیكە شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێككە‌وتنە‌وە‌، بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی، كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو پڕۆژە‌ یاسایە‌، ئێستا گەڕاونەتەوە و دیارنییە بڕیاری یەكلاكەرەوە چی دەبێت.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دانوستان و گفتوگۆكان لەسەر پشكی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەردەوامە و تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە.

ئەحمەد وتیشی: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا پرۆژەیاساكە لەپەرلەمان تێپەڕێنرێت.

هاوكات چەند پەرلەمانتارێكی عێراق جەختیان كردووەتەوە، كە لەم هەفتەیەدا، پرۆژەیاسای بودجە تەواو دەكرێت‌و لەپەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا