زانكۆی سۆران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆدراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش زانكۆی سۆرانیان گەمارۆداوە و ڕێگا نادەن خوێندكاران خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش، خۆپیشاندان و گردبونەوەی بێ مۆڵەت قەدەغە دەكات.

لە ترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی خوێندكاران، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران فەرمانی كردووە بە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش، ڕێگەنەدەن هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەك بەبێ مۆڵەت ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هێزێكی زۆری پۆلیسی چالاكییە مەدەنیەكان و ئاسایش دەروازەی زانكۆی سۆرانیان گرتووە.

ماوەی پێنج ڕۆژە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەرفراوان كردووە و داوای گەڕاندەوەی دەرماڵەكانیان دەكەن، كە لە ساڵی 2014 وە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم بڕدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا