پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدا سەبارەت بە پارەدانی ئەلیكترۆنی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی 1ـی ئازارەوە سەرجەم مامەڵەکانی باج و گومرگ و کارەبا و سوتەمەنی و قەرز بەشێوەی کارتی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت و پارەی نەختینە بەکار ناهێندرێت.
ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 24058ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێرق بڕیاریدا بە چەسپاندنی مامەڵەی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکاندا بۆ گۆڕینی مامەڵەی کاش بۆ ئەلیکترۆنی و پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دیکە تا کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ ئامادەکاری بکەن بۆ گۆڕینی مامەڵەکانیان.
بەپێی گشتاندنەكە، عمولەی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەڕێژەی 1% دەبێت بەجۆرێك لە كەرتی حكومەتی لە 10 هەزار زیاتر نەبێت و لە كەرتی تایبەت لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت.
جەختیشی كردۆتەوە، كە هەر پارەدانێكی ئەلیكترۆنی لە 5 هەزار دینار كەمتر بوو هیچ عمولەیەكی لێ وەرناگیرێت.