ئەمریکا سیستمی بەرگری موشەکی لە بەغدا خستە ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق سیستمی بەرگری ئاسمانی C-RAMی خستە ئامادەباشییەوە و چەند هەلیکۆپتەرێکیش لە ئاسمانی پایتەخت کەوتنە جوڵە.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چوار جار بە پچڕپچڕی و بەبێ ئەوەی هۆکارەکان ئاشکرا بکات، سیستمی بەرگری ئاسمانی C-RAMی خستووەتە ئامادەباشییەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوەکرد، ئەم کارە ئەزموونێکی تاقیکارییە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا جارجارە ئەنجامی دەدات.

ئەوەش هاتووە، ماوەیەکی کەم چەند هەلیکۆپتەرێک بە ئاسمانی بەغدادا بڵاوەیان پێکراوە و سوڕاونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی دووشەممە، لەڕێی چەند موشەكێكەوە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لەناو فڕۆكەخانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرایە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا