ئەمریکا ئۆتۆمبێلی سەربازی رەوانەی ناوچەی سەوز دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە چوارچێوەی پلانێکی گەورەدا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمریکا 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشکەشی سوپای عێراق کرد و ناردییە ناوچەی سەوز.

لەدوای هێرشەکەی هەفتەی رابردوو بۆسەر ناوچەی سەوز لە بەغدا، کە تێیدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ژمارەیەک دامودەزگای فەرمی و نێردەی نێودەوڵەتی بوونی هەیە، ئەمریکا 30 ئۆتۆمبێلی پێشکەشی سوپای عێراق کرد بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەکە.

لە بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە، ئەمریکا پابەندە بە هاوکاریکردنی سوپای عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش چەن هاوکارییەکی سەربازی پێشکەش کردووە.

ئەوەش هاتووە، ئەم بەشداریکردنەی ئەمریکا بەشێکە لە پلانێکی گەورەتری نوسینگەی هەماهەنگی ئەمنی سەر بە سوپای ئەمریکا و عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی تیمی پاراستنی ناوەندی بەغدا.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دوای هەفتەیەک دێت لەو هێرشەی لەلایەن هێزەکانی ئەهلیحەق ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرا لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا