پۆمپیۆ: میلیشیاکانی ئێران بەرپرسیارن لە هێرشەکەی ناوچەی سەوز

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی بەرپرسن لە هێرشەکەی ئێوارەی ٢٠ی کانوونی یەکەم بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لە بەغدا.

مایک پۆمپیۆ، لە تویتێکدا رایگەیاند، جارێکی دیکە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی عێراقییان بریندار کرد.

لەلایەکی دیکەوە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، کردنە ئامانجی نێردە دیبلۆماسییەکان و ترساندنی هاوڵاتیانی بەغدا ئیدانە دەکەین.

هاوکات، داوای لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کرد، زیاتر بە ئەرکەکانیان هەستن و رێوشوێنی چڕوپڕتر بگرنەبەر و یاسا بسەپێنن.

شەوی ٢٠ی کانوونی یەکەم، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هەشت موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای تێدایە و چەند هاوڵاتییەکی مەدەنیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا