دوو موشەکی کاتیۆشا بەغدای کردە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

کاتژمێر یەکی ئەمشەو دوو موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق کران وهیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت کراون، ئاماژەی بەوەشکرد، موشەکەکان لەڕێی سیستمی بەرگری سیرامی سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە هەڵدراون.

چوار رۆژ لەمەوپێش، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە موشەکێکی دیکەی جۆری کاتیۆشا کەوتەخوارەوە بەمەش لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو هێرشی موشەکی ئەو ناوچانەی بەغدای کردووەتە ئامانج.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هێرشی موشەکیی بەغدای پایتەختی کردووەتە ئامانج، ئەوەش بە هۆکارێکی ئاشکرای کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق هەژماردەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا