لە بەغدا زۆربەی نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا داخران

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی كەمبونەوەی ژمارەی توشبوانی نوێ و زۆری رێژەی چاكبوانی كۆرۆنا لەئێستادا زۆربەی ئەو نەخۆشخانانەی كە پێشتر تایبەت كرابوون بەچارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا داخراون.

محەمەد جابر پارێزگاری بەغدا راگەیاند، تادێت ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا كەمدەبنەوەو چاكبوانیش زۆرتر دەبن، چونكە ئێستا دۆخی تەندروستی لە بەغدا لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، توشبون بەو كۆرۆنا دابەزینی زۆری بەخۆوە دیووە، بەجۆرێك ئێستا تەەنها 80 نەخۆشی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكانی بەشی رەسافە ماون بەوهۆیەشەوە، زۆربەی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا داخراون.

هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەرەو كەمبونەوە دەچێت، بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی بەوهۆیەشەوە بەشێك لەو نەخۆشخانانە داخراون كە پێشتر تایبەت بوون بە كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا