فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆن دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانیان

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، بەبڕیاری سەرۆكی پەرلەمان بڕیاردراوە 840 فەرمانبەری گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بگەڕێنرێنەوە بۆ سەر كارەكانیان.

بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لە ماوەی رابردودا هەوڵەكانیان بەردەوامبووە بۆ گێڕانەوەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی كۆمسیۆن كە دوای هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق گرێبەستەكانیان هەڵوەشێنرابوەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەوپێیەی كۆمسیۆن سەر بە پەرلەمانی عێراقە، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە فەرمانكراوە بە كۆمسیۆن بۆ گێڕانەوەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە كە 256 فەرمانبەریان لەهەولێر و 365 فەرمانبەر لەسلێمانی سلێمانی و 210 فەرمانبەریشیان لە پارێزگای دهۆك دەبێت.

دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ئایاری 2018 گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە هەڵوەشێنرایەوە كە لە لقەكانی هەرێمی كوردستان فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بوون، ئەوەش بەبیانوی ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت و ئەو هەڵبژاردنەش هەرێم ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا