پلانی ئەمریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرچاوە غازییەكانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:
وائیل روكابی، نووسەر و شیكەرەوەی سیاسی عێراقی دەڵێت: پێداگری ئەمریكا لەسەر مانەوەی لەعێراق بە تایبەتی لە پارێزگای ئەنبار، بۆ دروستكردنی هەرێمێكی سوننەیە لەعێراق‌و ئامانجی ئەوەش كۆنتڕۆڵكردنی غازی سروشتی عێراقە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان پارێزگای ئەنبار، دەبێتە دووەم گەورەترین خەزێنەی جیهان، كە زۆرترین رێژەی غازی سروشتی تێدایەو بەكۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن ئەمریكاوە، دەتوانێت ببێتە ركابەرێكی بەهێزی روسیا لەئەوروپا.

وائیل روكابی لەنووسنێك دەشڵێت: پێگەی ئەمریكا ڕوونە لەعێراق، كە بەردەوام فشار دەخاتە سەر چینی سیاسی لەعێراقدا، هەوڵیش دەدات كاریگەری لەسەر هەندێك گرووپ دروست بكات، كە بە ئیرادەی خۆی دەجوڵێن، بۆ ئەوەی مانەوەی خۆی مسۆگەر بكات.

ئەو نووسەرە هەروەها دەڵێت: لایەنی ئەمریكی لەجوڵەدایە بەرەو كۆبوونەوە لەگەڵ شێخە عەشایەرە سوننەكانی عێراق سەبارەت بەپرسی هەرێمی سوننە‌و دروستكردنی لەماوەی داهاتوو.

لایەنی ئەمریكی لەجوڵەدایە بەرەو كۆبوونەوە لەگەڵ شێخە عەشایەرە سوننەكانی عێراق

بەقسەی نووسەرەكە، عەشارەكانی سوننەش پێشوازی لەو هەنگاوەی ئەمریكا دەكەن، كە ئەمە دەرفەتی بۆ ئەمریكا زیاتر كردووە، تا لەناوچە سوننییەكان پێگەی هۆی بەهێزتر بكات.

لایەنە سوننییەكانی عێراق نیگەرانن، لەبوونی دەسەڵاتی چەكدارانی حەشدی شەعبی لەناوچەكانیان، بۆیە دەیانەوێت پاڵپشتی ئەمریكا دەست بخەن‌و ئەو هێزانە لەناوچەكانیان دووربخەنەوە.

سوننییەكانی عێراق دەیانەوێت پاڵپشتی ئەمریكا دەست بخەن

لە سەر هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ دامەزراندنی ناوچەی سوننە لە عێراق‌و ئەگەری سەرگرتنی ئەو هەوڵە، روگابی دەڵێت: هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ دامەزراندنی هەرێمی سوننە لەعێراق و دیدارەكانی لەگەڵ كەسایەتییەكان روونن، كە واشنتۆن لەو پرۆژەیەدا جددییەو دەیەوێت بەزوویی لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێی بكات.

ئەو هۆشداری دەدات، بەوەی ئەمریكا ئێستا لە عێراق گەمەیەكی سیاسی مەترسیدار دەكات، دەڵێت: ئەمریكییەكان ئێستا لەسەر تەورێك یاری دەكەن‌و ئەگەر هەیە لایەنە شیعییەكان ئەوە رەتبكەنەوە، بەوەش گرژی لەنێوان هەردوولا دروست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا