كۆمسیۆن كۆتایی بە لێكۆڵینەوە لە تانەكان هێنا و ئەنجامەكەش هاوشێوەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند،: پرۆسەی یەكلاكردنەوەی تانەكان و بە دەست ژماردنی دەنگەكانی وێستگە تانە لێدراوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەرمانی عێراق كۆتاییهات و ئەنجامەكان هاوشێوەن، تەنیا ئەوە نەبێت كە ژمارەیەكی كەم لە كاخەزەكانی دەنگدان بە هەڵە پووچەڵكرابوون و رێكارمان گرتووەتەبەر.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی دووشەممە لە نووسراوێكدا سەبارەت بە ئەنجامی بە دەست ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەو وێستگانەی هەڵبژاردن كە تانەیان لێدراوە، رایگەیاند: پرۆسەی یەكلاكردنەوەی تانەكان و پاشكۆكانیان بۆ وردبینیكردن و بە دەست ژماردن و جیاكردنەوەی ئەو وێستگانەی كە تانەیان لێدراوە كۆتاییهات؛ ژمارەی تانەكان كە پێشكەش كرابوون هەزار و 436 تانە بوون، ژمارەی پاشكۆكانی تانەكانیش 87 پاشكۆ بوون، كە لە پارێزگاكانی (نەینەوا، بابل، میسان، دیالە، بەغدا، هەولێر، كەركووك، كەربەلا، موسەننا، قادسییە، ئەنبار، زیقار و بەسرە) پێشكەش كرابوون.

كۆمیسیۆن روونیشیكردەوە بنچینەی ئەو تانانە و پاشكۆكانیان، دەنگەكانی چوار هەزار و 324 وێستگە بە دەست ژمێردران و جیاكرانەوە و وردبینی بۆ هەموو كاخەزەكانی دەنگدانیشیان كرا؛ دوو هەزار و 188 لەو وێستگانە تانەیان لێدرابوو، 2 هەزار و 136 وێستگەی دیكەشیان پاشكۆی تانەیان لەسەر پێشكەش كرابوو بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەكان.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو رەوتی سەدر 73 كورسیی پەرلەمان، هاوپەیمانیی تەقەدووم 37 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 33 كورسییان بەدەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا