باڵیۆزی ئێران لە عێراق : ڤیزای نێوان ئێراق و عێراق بەیەكجاری لادەبرێت

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزی ئێران لەعێراق  ئاشكرای دەكات، یاداشتێكی فەرمیان ئاڕاستەی دەسڵاتدارانی عێراق كردووە و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان عێراق و ئێران.

ئاژانسی هەواڵی ئێرنا بڵاویكردەوە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاندووە، بابەتی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە بەتەنها تایبەت بە بابەتێكی دیاری كراو و یادوو بۆنەكان بەڵكو بۆ ھەمیشە و گشتگیرە.

راشیگەیاندووە، ئێرانەوە ھەنگاوی پێویستی گرتووەتەبەر بۆلابردنی ڤیزاو و چاوەڕێی ڕەزامەندیی و وەڵامدانەوەی عێراق دەكەن بۆ ھەڵگرتنی ڤیزە.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆیانكردووە بۆلابردنی ڤیزا و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی ھاوبەش پێكهێنراوە.

پێشتر، مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی لە كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 بڕیاریدا بە لابردنی ڤیزای (45) رۆژەی نێوان ئێران و عێراق، بەو مەرجەی عێراقیشهەنگاوی لەوشێوەیە بنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا