پۆڵەتیك پرێس:
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، كە چوار كەسیان دەستگیركردووەو ئەو كەسانە لەلایەن دادگاكانەوە داواكراو بوون.
بەرێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاندووە، دوو لەو چوار كەسە، لەناحییەی شوان لەپارێزگای كەركوك دەستگیركراون.
هەروەها دوانەكەی تریش لەقەزای كەرمە لەپارێزگای ئەنبار دەستگیركراون، كە دەستگیركراوان بەماددەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون.
دەستگیركردنی ئەو كەسانە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە هێزە ئەمنییەكان بۆ كەمكردنەوەی چالاكییەكانی گروپە چەكدارییەكان دەستیان بەچەند ئۆپەراسیۆنێك كردووە.