داوا لە مامۆستایان دەکرێت بایکۆت بشکێنن و لەم رۆژەدا دەست پرۆسەی خوێندن بکەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە واژۆی 6 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێوەیە، داوا لە مامۆستایان دەکات کە بۆ ئەوەی چیتر خوێندن و چارەنووسی خوێندکاران نەفەوتێت، لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووە بچنەوە هۆڵەکان و پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەن.

لە راگەیەندراوەکەی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە، “دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە پەرۆشیمان و هەستکردن بە مەترسی بەردەوامبوونی زیاتری ئەم دۆخە، وەک ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا دەکەین سەرباری سەختی و قورسی بارودۆخ و گوزەرانی مامۆستایان، ئەمجارەش هەمووان پێکەوە شان بدەینەوە بەر بەرپرسیاریەتیمان و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە و خوێندکاران لەوە زیاتر خوێندنیان نەفەوتێت”.

راگەیەندراوەکە واژۆی هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی سلێمانی، شارباژێڕ، سەیدسادق، پێنجوێن، چەمچەماڵ، دووکان و شارەزووری پێوەیە و داوا دەکەن مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان لە رۆژی دووشەممە رێککەوتی 27ـی تشرینی دووەمی 2023، رووبکەنەوە ناوەندەکان و پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتگیری داوا و داخوازییەکانی مامۆستایان و دەشڵێن، “پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، داواکارییەکانی مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا