پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق داواده‌كه‌ن، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بهێندرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك به‌واژۆی 113 په‌رله‌مانتاری عێراق داواكراوه نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به هه‌زار و 300 دینار له بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق جێگیربكرێت و گۆڕانكاریی به‌سه‌ر به‌های ئێستای دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له خاڵێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌یاندا داواده‌كه‌ن، ڕێگریی بكرێت له‌وه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه، ته‌مویل له بانكی ناوه‌ندیی عێراق وه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها ڕێگریبكرێت له وه‌رگرتنی قه‌رزی نوێ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق.