پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یاسای بودجەی گشتی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ساڵەكانی 2025،2024،2023 لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پەسەندكرا و پێویستە یاساكە لە رۆژنامەی ڕەسمی ( وقائعی عێراقی) بلاوبكرێتەوە، و لەدوای ئەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەم بارەیەوە ئیمان ئامێدی ئەندامی سەركرایەتی یەكێتی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەدوای هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لەپرۆژە یاسای بودجەدا پەسەندكرا.
ئیمان ئامێدی وتیشی: ئیدی لەمەولا مووچە و شایستە داراییەكان لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دواناكەوێت و لەڕێی پەرەپێدانی پاریزگاكان زۆربەی زۆری پڕۆژەكان دەكەونەوە گەڕ، بەوەش بوژانەوە و ئاواكردن ڕوودەكاتە هەرێمی كوردستان.