کازمی فەرمانی قورسترین سزای بۆ سێ بەرپرسی عێراق دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس:
مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دورخستنەوەی هەریەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی بابل، بەڕێوەبەری هەواڵگریی بابل و بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناحیەی جەبلەی دەرکرد و داواشیکرد، توندترین سزا بدرێن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کە تیایدا ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکەی بابل خراوەتەڕو و باس لەوەکراوە، “ئەو ڕووداوەی لە ناحیەی جەبەلە ڕوویدا کۆمەڵکوژییەکی خوێناویی بووە، زانیاریی هەواڵگریی بەمەبەستی شەخسی دزەی پێکراوە”.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ئەنجامەکانی خستووەتە بەردەست مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەویش بڕیاریداوە، هەریەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی بابل، بەڕێوەبەری هەواڵگریی بابل و بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناحیەی جەبەلە لە پۆستەکانیان دوربخرێنەوە.

رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ، هاووڵاتییەک کە داواکراو بووە و تۆمەتبار بوو بە تیرۆر، تەقەی لە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کرد، لەدوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەماڕۆی ماڵەکەیان دا لە ناحیەی جەبەلە لە گوندی رەشاید، کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای بابل، تۆمەتبارەکە خۆی کوشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا