شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی شوبات، شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەن و ڕۆژی ڕابردووش سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

بەپێی زانیاریەکان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شاندەکە لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمای کوردستانیش کۆبوونەتەوە بەمەبەستی نزیککردنەوەی لایەنەکان دەربارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سەردانی ئەو شاندە بۆ سەرجەم لایەنەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا ئەمڕۆ هەردوو لایەن یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا