دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا بۆ سبەینێ.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 181 پەرلەمانتار دەستپێکرد و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا بۆ سبەی سێشەممە.

لەکاتێکدا، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات، بەڵام جارێکی دیکە دواخرا.

هاوکات، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، لەدوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو دەبوایە ئەنجام بدرایە بەڵام دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا