كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی شوبات دیاریدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپیری موەلیدەی بۆ مانگی دوو (شوبات) دیاریكرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2_3_2023 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (57) دینار دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (260) بۆ (280) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (15.000) بۆ (16.000) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوە و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆماردەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو موەلیدانەی كە بەرنامەی كاركردنیان لە كاتژمێر (7)ی بەیانی بۆ (1)ی شەو بووە، نرخی ئەمپێریان لە نێوان (19.000) بۆ (20.000) هەزار دینارە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان، بەیانیان لە كاتژمێر (6:30) بۆ (8:00) دەبێت هەروەها لە كاتژمێر (1) ی پاش نیوەڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شەو لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانی پێویستە كارەبا بدرێت بە هاوڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا