هەپەگە: پارتی ڕێگەی نوێ بۆ هێنانی تانك و زرێپۆشی تورکیا بۆ هەرێم دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە هەپەگە بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، پارتی ڕێگەی نوێ بۆ هێنانی تانك و زرێپۆشی تورکیا بۆ هەرێم دروستدەکات.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “لە کاتێکدا شەڕی نێوان هەپەگە و ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر لەسەر هێڵی نێوان گردی هەکاری و گردی ئامێدی و سێگرێ گەیشتووەتە خاڵێکی زۆر گرینگ، لە بەرەبەیانی 27ی ئاب لە نێوان ئەم دوو هێڵەدا، لە پارکێکەوە بەرەو ناوچەکانی بەرخۆدان، هێزێکی ئەمنی پارتی دەستی کردووە بە دروستکردنی ڕێگا”.

ئەوەش ئاشکرا دەکات، “ئێمە زۆر باش دەزانین کە بە دروستکردنی ڕێگایەک لەو شوێنە و  بە هێنانی تانک و زرێپۆش لەو ڕێگایەوە، دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی لەو بنبەستەی کە  لە “وەرخەڵێ”  و  “ئەشکەوتی برینداران” تێکەوتووە خۆی رزگار بکات. دروستکردنی ئەم ڕێگایە بۆ دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بە مانای پشتیوانی و دەستێوەردانێکی ئاشکرا لە شەڕدا دێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات، “ڕوونە کە دروستکردنی ئەم ڕێگایە لە لایەن پەدەکەوە بۆ ناوەندی بەرەی جەنگ بە مانای بەشداریی دەستبەجێی شەڕ دەبێت. لەم کاتەدا ڕوودانی شەڕێک لە نێوان کورددا گەورەترین زیان بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کورد دەگەیەنێت و بە واتای دژایەتی تەواوی گەلی کوردستان دێت. بۆیە لەم کاتەدا نابێت پەدەکە کارێکی وا بکات”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “لێرەدا بانگەوازی ئێمە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە ئەوەیە کە ئەم ڕێگایە دروست مەکەن کە خزمەت بە دوژمنانی گەلی کورد دەکات! هەروەها داوا لە هەموو هێزەکانی کوردستان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێ بێنن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دروست کردنی ئەم ڕێگایە کە جگە لە خزمەتکردنی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە هیچ مانایەکی دیکەی نییە”.

دووپاتیشی دەکاتەوە، “داوا لە ڕای گشتیی دیموکراتیک، خەڵکی کوردستان، رۆشنبیران، هێز و لایەنە سیاسییەکان و هەموو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر دەکەین کە لە پێناو پاشگەزکردنی پەدەکە لەو جۆرە گێرەشێوینییەی کە دەتوانێت شەڕی نێوان کوردی لێبکەوێتەوە هەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە و هەڵوێستێکی یەکگرتوو  نیشان بدەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا