پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلو ڕایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەهاوتا پۆڵەندیەکەی زابێگنیف ڕاو وتی، تورکیا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە دراوەتە پاڵی سەبارەت بە هاوکاریکردن و گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بیلا ڕوس.
سەرچاوەیەک بە میدیا جیهانیەکانی ڕاگەیاند، پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و پۆڵەندا بەمەبەستی گفتوگۆ کردن بووە، سەبارەت بە دۆخی کۆچبەران لە سنوری بیلاروس و پۆڵەندا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا نیگەرانی خۆی لای وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا دەربڕی سەبارەت بەوەی تورکیا بووەتە لایەنێک لە کێشەکە.
وتیشی ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکی نیە کە بەرامبەر تورکیا و هێڵی ئاسمانی تورکیا دروست کراوە.