كاتژمێر 5:00 دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە و یەكێتی سوورە لەسەر پەسەندكردنی ماددەی 14

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتاران دروست بوو و بەهۆیەوە دانیشتنەكە راگیرا و دواتر بۆ دەنگدان لەسەر تەواوی پرۆژەیاسای بودجە دایشتنەكە بۆ كاتژمێر 5:00ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ئێستا بە زۆرینەی دەنگ، ماددەی یەكەم، دووەم، سێیەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەم، نۆیەم، 10ەم، 11ەم و هەروەها ماددەكانی 12ەم و 13ەم پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاساكەدا پەسەندكردووە، هەروەها لە كاتی خوێندنەوەی ماددەی 14 گرژی و ئاڵۆزی لە نێو پەرلەمانتاران دروست بوو، بەو هۆیەوە پەسەندكردنی ماددەكە بۆ دانیشتنەكەی شەممە دواخرا، هاوكات دەنگدان لەسەر ماددەكانی 15 و 16 و 17ش دواخران و ماددەی 18 و 19 و 20 و 21 پەسەند كران و ماددەی 22 لە پرۆژەیاسای بودجە لابرا، هەروەها هەر لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق ماددەكانی 23 و 24 پەسەندكران.

لای خۆیەوە دكتۆر بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەوەی یەكێتی سوورە لەسەر پەسەندكردنی بڕگەكانی نێو ماددەی 14 بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە گەڕاندنەوەی لەسەدا 10ی پاشەكەوتی مووچە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان پارێزگاكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا