تاڵیبان: چاوەڕێی کۆتا ئاماژەی ئەمریکاین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ بەرپرسێکی تاڵیبان ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێننەوە،  ئامانجیشیان ئەوەیە بە شێوەیەکی خێرا فڕۆکەخانەی کابولیان ڕادەست بکەنەوە.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، چاوەڕێی دوایین ئاماژەی ئەمریکاین بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەواوی فرۆکەخانەی کابول بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان لە ١٥ی ئابدا، کابولی کۆنترۆڵکرد تیمێکی شارەزای تەکنیکی و ئەندازیاری لێهاتووی پێکهێناوە، بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکە.

پێشتر وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان ڕایگەیاند، سێ بنکەی سەرەکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی کابول چۆڵکراون، لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی ئیسلامیدان.

تاڵیبان بە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە، تەواوی شارەکانی ئەفخانستانی کۆنترۆڵکرد، دواتر توانی دەست بەسەر دەروازە سنوریەکاندا بگرێت و چووە ناو کۆشکی سەرۆکایەتیەوە لە کابول، دوای ئەوەی ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان بەرەو ئیمارات هەڵات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا