وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دەستدەکاتەوە بە پێدانی ڤیزای عومرە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەج، سعودیە ڕایگەیاند دەست بە پێدانی ڤیزا دەکات بۆ ئەو کەسانەی نیازی ئەنجامدانی عومرەیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممە3ی تەمموز، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دەستیکردووە بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بەو کەسانەی دەیانەوێت عومرە ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو وڵاتانەوە دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی”Nusuk”ەوە، داواکاری ئەنجمادانی عومرە بۆ شاری مەککە و سەردانیکردنی مزگەوتی پێغمبەر(د.خ) لەشاری مەدینە پێشکەش بکرێت.

ڕووینکردەوە، ئەو کەسانەی ڤیزای عومرەیان وەرگرتووە، لەڕۆژی یەکی موحەرەمی 1445ی کۆچییەوە (19ی تەمموز)ەوە، دەتوانن گەشت بۆ سعودیە ئەنجام بدەن.

جەختیکردەوە، لە 150 وڵاتەوە ئەمساڵ یەک ملیۆن و 845 هەزار کەس بوون بە حاجی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا