وەزیرەكەی سەدر: دەست بە خۆپیشاندان بكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرەكەی سەدر داوا لە لایەنگرانی رەوتەكەی دەكات سبەی هەینی جارێكی دیكە خۆپیشاندان دەستپێبكەنەوە و بڕژێنەوە سەر شەقامەكان، هاوكات فۆڕمی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق پڕبكەنەوە.

ساڵح محەمەد عێراقی، كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی رەوتەكەی رایگەیاند، پێویستە ئامادەكاری بكەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە كاتژمێر5 ی پاشنیوەڕۆی سبەی هەینی بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە چاكسازی.

ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی كرد سبەی هەینی كاتژمێر 5 ی ئێوارە دەست بە خۆپیشاندان بكەنەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو بەرگریكردن لە یاسا و دەستور و پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار داوا لە لایەنگرانیان دەكەن خۆپیشاندان رێكبخەن لە ناوچەی سەوز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا