“دابەشكردنی موچە بەپێی داهات فەزاحەتی حكومڕانییە”

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، لەمەودوا بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستی وەزارەتی داراییدایە هەر 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكات، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش ئاماژە دەكات، دابەشكردنی موچە بەو شێوەیە فەزاحەتی حوكمڕانییە.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەو كارەی حكومەت دەیكات نایاساییە و لەسەر ئەو پرسە یاداشتێكی داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان لەوێشەوە ئاڕاستەی حكومەت كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت بەپێی یاسا ئەركی سەرشانیەتی بەپێی شایستەی دارایی هەر فەرمانبەرێك موچە دابەش بكات.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس حكومەتی هەرێم ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ بەغدا نەكات، ئەوا هەموو 30 رۆژ جارێك موچە بە لێبڕینەوە دابەشدەكات و ئەگەری هەیە بڕی لێبرینەكە زیاتر لە 30% بێت.

ساڵی 2020 حكومەتی هەرێم تەنها پێنج موچەی داوە، بەجۆرێك موچەیەكیان بەتەواوەتی درا، سێ مووچە بەلێبڕینی %21، یەك موچەشیان بە لێبڕینی 18% دابەشكرا، هاوكات حەوت مووچەی ئەو ساڵەی پاشەكەوت كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا