مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

وا بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ لە ئاهەنگێکدا کە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، دەست بە بەخشینی خەڵاتەکانی بکات.

ئاژانسی ئەسۆشیەیت پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ براوەکانی بواری فسیۆلۆجی و پزیشکی دیاری دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەک لە پەیمانگای کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ناوی براوەکە ئاشکرا دەکەن.

براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری پزیشکی، ئەمساڵ گرنگییەکی زیاتری دەبێت بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە بووەهۆی ئەوەی تیشکی زیاتر بخرێتە سەر توێژینەوە پزیشکییەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

ساڵی رابردوو، پیتەر راتکلیفی بەریتانی و ولیام کایلین و گریگ سیمێنزای ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵیان لە بواری پزیشکیدا بردەوە، کاتێک هەستان بە دۆزینەوەی وردەکاری چۆنیەتی وەڵامدانەوەی خانەکانی لەش بەرامبەر کەمی ئۆکسجین.

هاوکات، ئەو کەسەی دەبێتە براوەی خەڵاتی نۆبڵ، مەدالیایەکی زێڕی بە بەهای ملیۆنێک دۆلاری ئەمریکی پێدەبەخشرێت.

خەڵاتی نۆبڵ بەگشتی لە بوارەکانی پزیشکی، فیزیا، کیمیا، ئەدەب، ئابوری و ئاشتیدا دابەش دەکرێت، ئەم خەڵاتە لەلایەن ئەلفرێد نۆبڵ داهێنەری سویدەوە بەر لە ١٢٤ ساڵ دانرا و ساڵانە کەسانی داهێنەر دەبنە خاوەنی خەڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا