وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیایی دەدات لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە لەلایەن وڵاتەكەیەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە بواری راوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە پشتوانی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە دوپات کردۆتەوە و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و هەماهەنگیی بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش دەکاتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریكا لە نامەكەیدا سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی داعش دەكات و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی قوربانیدانەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەداعش دەكاتەوە.

لە كۆتایی نامەكەیدا، وەزیری بەرگری ئەمریكا جەخت لەوە دەكاتەوە كە پەیوەندییەكی تایبەت لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكادا هەیە لە سەر بنەمای بەها و ڕێزگرتنی هاوبەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا