ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق داوای دانیشتنی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر بەهای دینار دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانانی عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 65 ئەندامی پەرلەمانی عێراق داواکارییەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێکردنی پرسی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجام بدرێت.

داواکارییەکە لەلایەن هادی سەلامی و حسێن خەفاجی کە هەردووکیان پەرلەمانتاری عێراقن سەرپەرشتی دەکرێت و دەڵێن زانیارییمان هەیە هۆکاری دابەزینی بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ بەقاچاغبردنی دۆلار لە عێراقەوە بەرەو دەرەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهای دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە زیاتر لە 155 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا